نرخی نەوت نزمترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو تۆماردەكات

sharpress.net

163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی 4% دابەزی‌و نزمترین ئاستی پێنج مانگی رابردووی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 2.32 دۆلار بەرێژەی 3.7% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 59.97 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 2.13 دۆلار بەرێژەی 4.0% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 50.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە نرخی نەوت جێگری بەخۆوە بینی ، بەهۆی ئەو ئارامییەی لەبازاڕ دروست بوو بوو.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved