سوپای سوریا هێرش دەكاتە سەر خاڵێكی چاودێری سوپای توركیا

sharpress.net

877 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2019‌

شارپرێس:
هێزەكانی رژێمی سوریا لە ناوچەی شەریعەوە، 35 گولـلە هاوەنیان ئاراستەی دەیەمین خاڵی چاودێری كردووە، كە سێ كیلۆمەتر لە ناوچەی چیای زاوییەوە دوورەو سەر بەسوپای توركیایە.

وەزارەتی بەرگری توركیا لەبارەی هێرشەكەوە رایگەیاندووە، لەرێگەی روسیاوە رێكاری پێویست گیراوەتەبەر لەبارەی ئەو هێرشەی لەو ناوچەیەی هێزەكانی رژێمی سووریا لە ناوچەی كەمكردنەوەی گرژی ئیدلب كۆنترۆڵیان كردووە بە 35 گولـلە هاوەن كراوەتە سەر دەیەمین خاڵی چاودێری و دەوترێت بە دەستی ئەنقەست بووە و بەهۆیەوە سێ سەربازی سوپای توركیا برینداربوون.

لەراگەیەندراوەكەی وەزارەت بەرگری توركیادا، باس لەوە كراوە، كە هێزەكانی رژێمی سوریا لە ناوچەی شەریعەوە، 35 گولـلە هاوەنیان ئاراستەی دەیەمین خاڵی چاودێری كردووە، كە سێ كیلۆمەتر لەناوچەی چیای زاوییەوە دوورە.

لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بە برینداربوونی سێ سەرباز كراوە بە سووكی و هاتووە، هەندێك لەو ئامێر و پێداویستیانەی لە بنكەكەماندابوون زیانیان بەركەوتووەو گواستنەوە و چارەسەركردنی كارمەندە بریندارەكان درێژەی هەیە، لە رێگەی رووسیاوە رێكاری پێویست گیراوەتە بەر لەبارەی هێرشەكە. لە نزیكەوە چاودێری رەوشەكە دەكرێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved