ئەگەری لێسەندنەوەی متمانە لەوەزیری دارایی
فوئاد حوسێن بۆ لێپرسینەوە بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

sharpress.net

4238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2019‌

شارپرێس:
فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت، بۆ ئەوەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لێپرسینەوەی لێبكرێت.

بانگهێشتەكە لەسەر داوای چەند پەرلەمانتارێكی شیعەیە، كە واژوویان كۆكردووەتەوەو ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووەو بڕیارە سەرۆكایەتییەكەش بەم نزیكانە بانگهێشتی پەرلەمان بكات.

داواكاری پەرلەمانتاران‌و لێپرسینەوە لەفوئاد حوسێن پەیوەندی بەرپرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەیە، كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق دابین دەكرێت، كە بەپێی زانیارییەكان بەغدا شەش موچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە، بەڵام هەولێر چوار موچەی دابەشكردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پەرلەمانتاران لەسەر ئەو پرسە داوای روونكردنەوە لەوەزیری دارایی دەكەن‌و ئەگەر بێت‌و وەڵامەكانی وەك پێویست نەبێت، ئەوە ئەگەری ئەوەی هەیە متمانەی لێوەربگیرێنەوە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved