پەرلەمانتارێکى دەوڵەتى یاسا: بێدەنگى لە"دزینى" نەوتى هەرێم برسیکردنى هەژارانە

عیراق

13/06/2019‌ 1350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێکى دەوڵەتى یاسا رایدەگەیەنێت،خەمساردی لە بارەی دەرامەتە نەوتییەكانەوە و چاوپۆشین لە ژمارەی ڕاستەقینەی هەناردەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان، واتای پشكدارییكردنە لە بڕینی قوت هەتیو و بێوەژنان و خانەوادەی شەهیدان و هەزارەها لە وانەی لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.

عالیە نوسیەف پەرلەمانتاری هاوپەیمانى دەوڵەتی یاسا، هۆشداریدا لە بەردەوامی دیارنەمانى سامانی نەوتی كوردستان، ئەمەش لە ڕێگەی پەردەپۆشكردنی پڕۆسەی فرۆشتنی نەوتەكەی  و شاردنەوەی ژمارەی ڕاستەقینەی دەرامەتە هەناردەكراوەكانی هەریمی كوردستان، پشتیوانی خۆشی بۆ هەڵمەتێكی نیشتمانی بۆ پارێزگاریكردن لە سامانی نیشتمانی دەربڕی كە بەم دوایانە چەند چالاكوانێك دەستپێشخەرییەك خستییانەڕوو.

نوسیەف لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، خەمساردی لە بارەی دەرامەتە نەوتییەكانەوە و چاوپۆشین لە ژمارەی ڕاستەقینەی هەناردەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان، واتای پشكدارییكردنە لە بڕینی قوت هەتیو و بێوەژنان و خانەوادەی شەهیدان و هەزارەها لە وانەی لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین، ناكرێت ئەم پرسە بێدەنگی لێ بكرێت یان لەبەر خاتری حزبێك یان كەسێكی دیاریكراو چاوپۆشی لێ بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکردوە، حكومەتی فیدراڵی بەرپرسیارێتی شاردنەوەی بە ئەنقەستی ژمارەی ڕاستەقینەی هەناردە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانی لەسەرشانە كە زۆرینەی لە ڕێگەی "نەوتگوێزەرەوەی حەوزیی" یەوە  بەرەو توركیا دەگوازرێتەوە.

 

هەروەها پەرلەمانتارەکەى دەوڵەتى یاسا باسى لەوە کردوە، بێدەنگی لە شاردنەوەی ئەو دۆسیەیەدا داپۆشینی گەوەرترین تاوانی ئابوورییە دەرهەق بە گەلی عێراقی، ئەوەشی دووپات كردەوە كە پشتیوانی ئەو هەڵمەتی نیشتمانییەیە دەکات كە لەم دواییانەدا چەند چالاكوانێك لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەلایەتییەكانەوە وەك پێشدەستییەك خستویانەتەڕوو بۆ ئاشكراكردنی ئەوانەی یاری بە بژێوی و قوتی خەڵكەوە دەكەن.

س.هـ

بەپەلە