پۆمپیۆ: بەپێى زانیارییە هەواڵگرییەکانمان ئێران هێرشی کردوەتە سەر دوو کەشتییە نەوتیەکەى کەنداو

جیهان

13/06/2019‌ 1015 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایدەگەیەنێت بەپێى زانیارییە هەواڵگیرییەکانیان ئێران هێرشی کردوەتە سەر دوو کەشتییە نەوت هەڵگرەکەى کەنداو.

 

مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەکۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران بەردەوام باسى ئەوەى کردوە کە رێگە نادات نەوتى وڵاتانى ناوچەکە لە دەریاوە هەناردە بکرێت ئەوەش گومانى لا دروست کردون ئێران هێرشى کردبێتە سەر دوو کەشتییە نەوت هەڵگرەکەى عومان.

 

پۆمپیۆ ئاشکر اشی کرد، بەپێى زانیارییە هەواڵگرییەکانیان ئەو چەکانەى لە هێرشى سەر دوو کەشتییەکەدا بەکارهاتوون ئێران ئەو کارەى کردوە، بەڵام لێکۆڵینەوەى  زیاتر دەکەن بۆ روونکردنەوەى رووداوەکە.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە هێرشکرایە سەر دوو کەشتى نەوت هەڵگر لە دەریاى عومان کە نەوتیان بەرەو بازاڕەکانى جیهان دەگواستەوە.

س.هـ