هازارد نهێنی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ریال مەدرید ئاشكراده‌كات

sharpress.net

329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/06/2019‌

شارپرێس:
ئیدین هازاردی، یاریزانی نوێی ریال مەدرید دوای ناساندنی به‌ هانده‌ران و میدیاكان رایگه‌یاند، ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست به‌كۆكردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان بكه‌نه‌وه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ ئیدن هازاردی به‌لژیكی به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مه‌دریدی ئیسپانی واژۆكردو به‌ ئامادەبوونی زیاتر لە 50 هەزا هاندەر لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشکەشی هاندەران و دەزگاکانی راگەیاندن کرا.

هازارد لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا وتی، "ئەم ساتە بۆ من گەورەترین و خۆشترین ساتە لەوەتەی منداڵیم، پەیوەندیکردنم بە ریال مەدرید و پۆشینی درێسی ئەو یانەی شانازییە بۆ من".

راشیگه‌یاند، "زێدان نمونەی بەرزی منە، ئەو راهێنەری ریال مەدرید و ئارەزوی دەکرد کە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکەم، منیش دەمێکە ئارەزووی ئەمە دەکەم".

هازار وتیشی، "من یاریزانی نوێم لە ریال مەدرید، سێرجیۆ رامۆس کاپیتانی ریال مەدریدە، ئەو لێدانی سزا جێبەجێدەکات و بە شێوەیەکی زۆر نایاب لێدانی سزا جێبەجێدەکات".

له‌باره‌ی بڕیاری رۆشتنی له‌ چێڵسی هازارد وتی، "هەموو شتێک لە کۆتایی وەرزی رابردوو دەستیپێکرد، بریاری رۆیشتنم دا دوای ئەوەی نازناوی یۆرۆپالیگم لەگەڵ چێڵسی بەدەستهێنا، ئێستاش کاتی ریال مەدریدە"..

هازارد رونیشیكرده‌وه‌، "هاندەرانی ریال بەردەوام دوای باشترین شت دەکەن، ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە و بەردەوام دەیەوێت سەرجەم نازناوەکان بەدەست بێنن، پێویستە باشترین کار ئەنجامبدەین".

هه‌ندێكی دیكه‌ له‌ وته‌كانی هازارد

هازارد: بە گاڵتە بە مۆدریچ وت درێسی ژمارە 10م پێبدات بەڵام ئەو رەتی کردەوە.

هازارد: من شایەنی ئەوەم کە لە ریال مەدرید یاریی بکەم.

هازارد: شانازی دەکەم کە یاریی بۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا و ریال مەدرید دەکەم، من دڵخۆشم کە لە یەک یانەی یاریی لەگەڵ کۆرتوای هاورێم دەکەم.

هازارد: تۆپی ئاڵتونی؟ نازانم ئاسان دەبێت کە نازناو لەگەڵ ریال مەدرید بەدەست بهێنم یان نا، لە هەمان کاتدا لە چەند ساڵەی دوایی یاریزانانی ریال مەدرید تۆپی ئاڵتونیان بەدەست هێناوە.

هازارد: بیر لە تۆپی ئاڵتونی ناکەمەوە، ئەوەی لا من گرینگ بێت بەدەستهێنانی نازناوە لەگەڵ ریال مەدرید.

هازارد: پەیوەندیەکەی زۆر باشم لەگەڵ کەریم بنزیما هەیە، بەڕای من ئەو باشترین هێرشبەری جیهانە.

هازارد: لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو ریال مەدرید شایەنی ئەوەبوو کە سەرجەم نازناوەکان بەدەست بێنێت، هەموو یانەیەک خۆزگای بە ئەوان دەخواست، ئێستا کاتی ئەوەی دووبارە دەست پێبکەینەوە.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved