شارپرێس:
ماوریزیۆ ساری ده‌ستبه‌رداری پۆستی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی بوو و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه كرد وبه‌پێی رێككه‌وتنه‌كه بۆ ماوه سێ ساڵ راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه ده‌كات.
تۆڕی سكای سپۆرتس و جیانلوكا دی مارزیۆی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵیا بڵاویكرده‌وه، چێڵسی و یوڤێنتۆس گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ماوریزیۆ ساری له پرێمه‌رلیگه‌وه ده‌چێته‌وه سێریا ئه‌ی و له شوێنی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ده‌بێته راهێنه‌ری خانمه پیره‌كه.
هاوكات فرانك لامپارد، ئه‌فسانه‌ی چێڵسی كه ئێستا راهێنه‌رایه‌تی دێربی كاونتی ده‌كات به‌هێزترین به‌ربژێره ببێته راهێنه‌ری چێڵسی.
ه.م