شارپرێس:
پزیشكانی شارەزا لەنەخۆشییەكانی دڵ، ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن، كە نەخۆشی دڵیان هەیە، قەیسی بخۆن.
بەپێی لێكۆڵینەوەی پزیشكان، قەیسی رێژەیەكی زۆر لەمادەی پۆتاسیۆمی تێداو ئەو مادەیەش سوودێكی زۆری بۆ دڵ هەیەو دەبێتە هۆی چارەسەر.
پێگەی Bujinfo بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو سوودە زۆرەی قەیسی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ هەیەتی پزیشكان ئامۆژگاری نەخۆشان دەكەن زۆر بیخۆن.
هەروەها پزیشكان ئاشكرایانكردووە، رێژەی پۆتاسیۆن كاریگەری لەسەر فشاری خوێن دەبێتو كەمی دەكاتەوە، ئەوەش رێگەی چارەسەرییە بۆ ئەو كەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە.
قەیسی، بەتایبەتی قەیسی وشكراویش سوودی تری هەیە، بەهۆی بوونی مادەی فلافونوید و فیتامین С، كە ئەوەش بۆ جەستەی مرۆڤ بەسوودە.
هـ ـ ح