نەخۆشانی پەستانی خوێن دەبێت لەكاتی خواردنی دەرمانەكان هەڵە نەكەن

تەندروستی

15/06/2019‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر خالید ئەلنەمر ، ڕاوێژكاری نەخۆشییەكانی دڵ و قەستەرە هۆشداری دەداتە نەخۆشانی دڵ لە هەڵەیەكی باو كە لەكاتی خواردنی دەرمانی تایبەت بە جڵەوكردنی پەستانی خوێن زۆر دەكرێت .

ئەلنەمر لە تویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر " هەڵسوكەوتێكی هەڵە هەیە .. ئەویش ئەوەیە كە ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان هەیە رۆژ نا رۆژێك دەرمانەكانی تایبەت بە جڵەوكردنی ئەو نەخۆشییە دەخۆن واتا  (رۆژێك دەیخۆن و رۆژێك نایخۆن).

دكتۆر خالید ئەلنەمر دەشڵێت " شێوازی راستە ئەوەیە كە نەخۆش هەموو رۆژێك ئەو  دەنكۆڵەیە بخوات كە بۆ جڵەوكردنی فشاری خوێن دەیخوات ، ئەگەر هەر هیچ سەرنج و تێبینییەكیشی هەبوو با لەگەڵ پزیشك راوێژ بكات ".

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی