شارپرێس:
گەلێك لێكۆڵینەوەی پزیشكی جەخت لە مەترسییەكانی كۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی ورگ دەكەن ، كە بەپارێزییەكی خۆراكی تەندرووست نەبێت ناتوانرێت رزگارت بێت لەدەستی .
بەڵام تیری ئان نانس پسپۆڕی سیستەمی خۆراكیی پییوایە، كە كەمكردنەوەی چەوری ناوچەی ورگ بێ پەنا بردنە بەر هەندێك جۆر راهێنانی وەرزشیش دەكرێت ، ئەویش پشت بەو خواردنە دەبەستێت، كە دەیخۆین .
نانس لیستێكی لەو خۆراكانە دیاری كردووە، كە دەبێت لێیان دوور بكەوینەوە تا لە چەوری زیادەی ورگ رزگارمان ببێت ، ئەوانیش ئەمانەن:
گۆشتی دەستكرد
دەكرێت لەجیاتی خواردنی گۆشتی دەستكرد ( كە گۆشتێكە لەڕێگای چاندنەوەی خانە ئاژەڵییەكان لە تاقیگە بەرهەمدەهێنرێت ) پەنا ببرێتە بەر ماسییە زەیتییەكان ، لەكاتێكدا گۆشتە تێرەكان بە چەوری هۆكارێكن بۆ هەڵاوسان ، ئەوە خواردنی دەوڵەمەند بە ئۆمیگا٣ چەوری ناتێری تێدایە و دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش.
چپسی پەتاتە
ئەگەر دەتەوێت گۆرانكاری تەندرووستی بەسەر سیستەمی خۆراكیتدا بهێنیت ، ئەوە دەبێت ئاگاداری خواردنە خێراكان بیت ، بۆیە نانس ئامۆژگاریمان دەكات بەوەی پێویستە خۆمان لە هەندێك خواردنی وەك چپسی سووركراوە و خواردنی سوێری تر بەدوور بگرین ، لەبەر ئەوەی ئەو خواردنانە هەر پڕنەكراون بەو خوێیەی دەبێتە هۆی هەڵئاوسان ، بەڵكو ئاستێكی بەرز چەوری زیانبەخشیشیان تێدایە .كە ڕێگرن لە دابەزاندنی كێش.
خواردنەوە گازییەكان
خواردنەوە گازییەكان دەبنە هۆی هەڵاوسانی گەدە ، لێكۆلینەوە پزیشكییەكان دەڵێن خواردنەوە گازییەكان دەبنە هۆی زیاتر تامەزرۆبوون بۆ خواردنە ناتەندرووستەكان ، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەڵین پەیوەندی هەیە لەنێوان بەكاربردنی ئەو خواردنەوە گازیانە و كەڵەكەبوونی چەوری لە دەوروبەری كەمەر .
خواردنەوەی كحوول
رۆژانە خواردنەوەی برێكی دیاریكراو بیرە بەدریژایی ساڵ ٤٤٢٠٠ كیلۆ گەرمۆكە (كالۆری) بۆ جەستە زیاد دەكات ، ئەوەش سەردەكێشێت نۆ زیادبوونی كێش .
لەبەر ئەوە ئەو پسپۆرەی بواری خۆراكی ئامۆژگاریمان دەكات كە خواردنەوە كحوولییەكان كەم بكەینەوە ، لەبەر ئەوەی هۆكارێكن بۆ زیادبوونی حەزی خواردن و پەنابردنە بەر خواردنی نەتەندرووست و كالۆری بەرز ، دواجار سەردەكێشێ بۆ زیادبوونی كێشی جەستە .
كێك و پسكیت
خواردنی دەستكاریكراو زیاتر پڕكراوە بە چەوری و خوێ و شەكر ، بۆیە خواردنی بەفڕنكراو ( مخبوزات) باشترین نموونەیە بۆ ئەو بەرهەمانە ، لەبەر ئەوە دەبێت بەكەمی بخورێت .
نانس دەڵێت: چەوری ناتێر لە خواردنە دەستكاریكراوەكاندا وەكو كێك و پسكیت دەبێتە هۆی هەوكردن ، زۆر لە لیكۆڵینەوەكانیش دەڵێن دەبنە هۆی قەڵەوی .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی