زاناكان مەرجێكی بنەرەتی بۆ گەیشتن بەتەمەنێكی پێوانەیی ئاشكرادەكەن

تەندروستی

15/06/2019‌ 666 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناكانی زانكۆی باشووی دانیمارك دوای كۆمەڵێك لێكۆڵینەوە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە بزانن مەرجی بنەرەتی تەمەندرێژی چییە؟ بەشێوەیەك تێكڕای تەمەنی خەڵك لەو وڵاتانە زیاد دەكات كەچاودێریی تەندرووستی پێشكەوتوویان هەیە .

بەپێی قسەی زاناكان خەڵكی دەتوانن تەمەنێكی درێژتر بژین ئەگەر دەوڵەت هەموو بەرنامە حكومییەكانی لەكاتی هەستانی بە كاروبارە ژیانییە رۆژانەییەكان لەپیناو پاراستنی تەندرووستی بێت.

زاناكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ١٧ هەزار كەس كردووە، كە تەمەنیان لە ١٠٠ ساڵ زیاترە ( لە سوید و دانیمارك ١٧ هەزار كەس تەمەنیان لە ١٠٠ ساڵ زیاترە) ، دەركەوتووە كە خەڵك لەدانیمارك لەتەمەنیكی زۆر درەنگدا دەمرن .

ئەو زانایانە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، كە مەرجی سەرەكی بۆ گەیشتن بە تەمەنێكی پێوانەیی بریتییە لە باشكردنی خزمەتگوزارییە تەندرووستییەكانی هاوڵاتییان و چالاكییە رۆژانەییەكان . 

باسیشیان لەوەش كردووە، كەرتی تەندرووستی و هەموو ئەو پرۆژانەی لەقۆناغی پەرەپێداندان خراونەتە خزمەت پاراستنی ئاستێكی باڵای تەندرووستی خەڵكی.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی