چیڵسی دەرگا بەرووی بەرشەلۆنە دادەخات

وەرزش

15/06/2019‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی چیڵسی لەندەنی دەرگای بەرووی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی داخست، كە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو یاریزانێكی ئەو یانەیە بكرێت.

یانەی چیڵسی بەدەستپێكردنی هەوڵەكانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ویلیانی بەرازیلی دەرگای بەرووی یانەی بەرشەلۆنە داخستووە.

یانەی چیڵسی دەیەوێت بەم نزیكانە گرێبەستی ویلیان نوێبكاتەوە، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لەیانەكەی بۆ چەند وەرزێكی تر بمێنێتەوە.

ویلیان تەمەنی 30 ساڵەو یانەی بەرشەلۆنە دوو ساڵە هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە دەدات، بەڵام یانەی چیڵسی رازی نییە بەفرۆشتی ئەو یاریزانە بەرازیلییە بە یانە كەتەلۆنییەكە.

هـ ـ ح