ئەگیۆرۆ لەپێناو میسی دەجەنگێت

وەرزش

15/06/2019‌ 448 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرجیۆ ئەگیۆرۆی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی مان سیتی رایگەیاند، لەپێناو لیۆنێل میسی هاونیشتمانی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەجەنگێت.

سێرجیۆ ئەگیۆرۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە هەموو هەوڵێك دەدەن لەگەڵ یاریزانەكانی هاوڕێی بۆ ئەوەی نازناوی كۆبا ئەمریكای ئەمساڵ بەرنەوە.

ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە راشیگەیاند، ئەو كارە لەپێناوی میسی دەكەن، بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەكەی وەك كاپتن نازناوێك بباتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ شەممە پاڵەوانییەتی كۆبا ئەمریكا دەستیپێكردو سبەی یەك شەممەش ئەرجەنتین لەیەكەم یاری رووبەڕووی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا دەبێتەوە.

هـ ـ ح