بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

15/06/2019‌ 406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی هێرشی سەر دوو كەشتییەكەی دەریای عومان.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 70 سەنت بەرێژەی 1.1% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.01 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 23 سەنت بەرێژەی 0.4% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.51 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

پێنج شەممەی رابردوو هێرش كرایە سەر دوو كەشتی نەوتهەڵگر لەناو ئاوەكانی كەنداو لەنزیك دەریای عومان‌و ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ داناو نرخی نەوتی بەرزكردەوە.

هـ ـ ح