دۆسییەی نەوتی هەرێم.. پەرلەمان بەدواداچوون بۆ سكاڵاكەی توركیا دەكات

عیراق

15/06/2019‌ 1017 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە فشاری لەسەر زیاتر دەبێت.

بەختیار شاوەیش دەشڵێت: لەو چوارچێوەیە، ئەمڕۆ شەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا لیژنەی نەوت و لیژنەی دارایی و لیژنەی یاسایی بەدواداچوون بكات بۆ ئەو سكاڵایەی حكومەتی عێراق كە ساڵی ۲۰۱٤ لەسەر توركیا كردویەتی سەبارەت بەگواستنەوەی نەوت لەبەندەری جیهان.

پەرلەمانتارە كوردەكە ئەوەش دەڵێت: زەنگی وریاكەرەوەیە، پێویستە حكومەتی هەرێم تێبگات‌و چارەسەری ئەم دۆسییە بكات.

ماوەیەكە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكی عێراقەوە، دەست بەفشار كراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی داهاتی نەوتی هەرێم رادەستی عێراق ناكرێت، كە ئەوەش ناڕەزایی زۆری دروست كردووە.

هـ ـ ح