سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت

sharpress.net

1729 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/06/2019‌

شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی داد دابه‌ش ده‌كرێت.           

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ شار پرێس-ی راگه‌یاند، "بڕیاره‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ته‌نها مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد دابه‌ش بكرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیاربوو مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ش دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی دواكه‌وتنی پاره‌ی له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنه‌كه‌ دوا ده‌كه‌وێت.

حكومه‌تی عێراق مانگانه‌ 522 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی  كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كات، له‌مساڵیشدا پێنج مووچه‌ی ره‌وانه‌كردووه‌ به‌ڵام ته‌نها دوو مووچه‌ی ئه‌مساڵی دابه‌ش كردووه‌.
ه.م 




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved