سایلۆکانى هەرێمى کوردستان دەست بە وەرگرتنى گەنمى جوتیاران دەکەن

کوردستان

15/06/2019‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریارە لە سبەینێوە سایلۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێى خستەیەک دەست بە وەرگرتنى گەنمى جوتیاران بکات.

 

بەپێى خشتەیەکى وەزارەتى بارزگانى و پیشەسازى هەرێم کە ئاراستەى سایلۆى پارێزگاکان کراوە، لەسبەی یەک شەممەوە دەست دەکرێت بە وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان.

 

بۆ ئەمساڵ وەزارەتى بارزگانى و پیشەسازى هەرێم بریاریداوە نزیکەى ٣٥٠ هەزار تۆن گەنمى جوتیاران وەربگرێت کە پارێزگاى هەولێر زیاتر لە ١٠٠ هەزار تۆن و سلێمانى نزیکەى ١٣٠ هەزار تۆن و دهۆک نزیکەى ١١٥ هەزار تۆنیان بەردەکەوێت.

 

هەرچەندە حکومەت بریاریداوە بە وەرگرتنى گەنمى جوتیاران، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ پێدانى پارەى جوتیاران.

س.هـ

بەپەلە