شارپرێس:
توو یەکێکە لەو میوە سروشتییانەى کە زۆرترین سودى هەیە بۆ جەستەى مرۆڤ و چەندین ڤیتامین و مادەى بە کەڵکى تێدایە.
گرنگترین سودەکانى توو:
- ڕێگری دەکات لە توشبوون بە برینی گەدە.
- پارێزگاری ڕێژەی لێدانی دڵ دەکات.
- خواردنی توو بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە نەخۆشی جگەریان ھەیە.
- ھەستی تینوێتی کەمدەکاتەوە.
-ترشەڵۆکی گەدە ناھێڵێت.
-بۆ پێست بەسودە و ڕەونەقداری دەکات.
-خواردنی توو بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە بەدەست گرفتی کەمخوێنی و ھەوکردنی میزەڵدانەوە دەناڵێنن.
-ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات ،دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکر سودی لێوەربگیرێت.
-ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی چەوری زیان بەخش و سوڕی خوێنیش چالاک دەکات.
-ئەو دژە ئۆکسانەی کە تێیدایەتی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە.
س.هـ