ئەنتەرمیلان چاوی لەئەستێرەیەكی بەرشەلۆنەیە

وەرزش

16/06/2019‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ئەنتەرمیلان چاوی لەیاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییە، كە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بكرێت.

یانەی ئەنتەرمیلان دەیەوێـت لەم هاوینە ئیڤان راكێتیچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بكرێت، بۆ ئەوەش گرێبەستێكی ئامادەكردووە.

یانە ئیتالییەكە دەیەوێت بۆ ئەو مەبەستە بەم نزیكانە دەست بەگفتوگۆ لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بكات‌و گرێبەستەكەی بخاتە بەردەم.

ئیڤان راكێتیچ تەمەنی 31 ساڵەو یانەی بەرشەلۆنە خواستی ئەوەی هەیە لەم هاوینە بیفرۆشێـ، كە ئەمساڵ وەك پێویست نەبوو لەوەرزی رابردوو.

هـ ـ ح

بەپەلە