چارەنووسی بۆفۆن لەپۆرتۆ دەبێت

وەرزش

16/06/2019‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە ئیتالییەكان چارەنووسی جیان لۆجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانیان ئاشكراكرد.

بەپێی سەرچاوەكان، یانەی پۆرتۆی پرتوگالی دەستی بەهەوڵەكان كردووە، بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ بۆفۆن بكات، بۆ ئەوەش گفتوگۆی دەستپێكردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، پۆرتۆ دەیەوێت بۆفۆن بكاە شوێنگرەوەی ئیكەر كاسیاسی گۆڵپارێزی یانەكەی، كە بەم دوایانە تووشی نەخۆشی بووەو ئەگەری وازهێنانی لەیاریكردن هەیە.

بۆفۆن تەمەنی 41 ساڵەو ساڵی رابردوو لەیانەی پاریس سان جێرمان یاری كرد، بەڵام ئاستی وەك پێویست نەبوو، بۆیە یانە پاریسییەكە دەستبەرداری تواناكانی بووە.

هـ ـ ح