شارپرێس:
شارەزایانی بواری تەكنیكیو ئاسایشی زانیارییەكان ئامۆژگاری بەكارهێنەرانی مۆبایلی زیرەك و كۆمپیوتەر دەكەن ، بەوەی لەپێناو پاراستنی ئامێرەكانیان لەهاككردن و سیخوڕی بەسەرەوە كردن چەند هەنگاو و ڕیوشوێنێك بگرنە بەر .
لەگرنگترین ئەو كارانەی بۆ پاراستنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان گرنگە ئەوەیە، كە هەرگیز لەسەر پەڕەكانی ئینتەرنێت ئەو لینكە ئەلیكترۆنیانە مەكەنەوە، كە سەرچاوەكەیان نادیارە ، لەبەر ئەوەی بەشی زۆریان لینكی وەهمینو بەرنامەی هاككردنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانیان تێدایە .
شارەزایان بەباشی دەزانن، كە تۆرەكانی وای فای لە قاوەخانە و شوێنە گشتییەكان بەكارنەهێنرێت ، لەبەر ئەوەی بەزۆری هاككەرزەكان ئەو جۆرە تۆرانە بۆ هاككردنی ئامێرە كان بەكاردەهێنن .
یەكێكی تر لە كارە گرنگەكان بۆ پاراستنی مۆبایل و كۆمپیوتەرەكەت بریتییە لەدابەزاندنی بەرنامەی دژە ڤایرۆس و بەردەوام نوێكردنەوەی .
هەوڵ بدە بەردەوام ئەو ئامێرە ئەلیكترۆنیانە بكریت، كە كۆمپانیا گەورە و ناودارەكان بەرهەمیان دەهێنن ، لەبەر ئەوەی ئەو كۆمپانیایانە پرۆسێسەر و چیپی ئەوتۆ بەكاردەهێنن، كە لەڕووی تەكنیكییەوە بۆ پاراستنی ئامێرەكە لە هاككردن لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە و پسپۆڕ و خەڵكی شارەزای ئەوتۆیان لایە بۆ پاراستنی ئامێرەكان راهێنراون .
هەنگاوێكی تر ئەوەیە، كە پاسۆورد یان پەنجەمۆر بۆ كردنەوەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكەت دابنێ، تاڕیگری بكەی لەوەی هەندێك كەس دوای دەستوەردان لە مۆبایلەكەت یان كۆمپیوتەرەكەت ، بەرنامە و ڤایرۆسی ئەوتۆ دانەبەزێنێت، كە دواتر بەئاسانی بتوانێت هاكت بكات .
ئەو شارەزایانە جەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی بۆ كردنەوەی هەژمارە ئەلیكترۆنییەكانیت وشەی تێپەڕی ئاڵۆز دابنێت، كە لە وشە و ژمارە پێكهاتبێت ، هەرگیز پشت بەوشەی تێپەڕی زۆر باو و ئاسان مەبەستە وەك (١٢٣٤٥٦٧٨) ، لەبەر ئەوەی هاككەرەكان زۆر بەئاسانی هاكت دەكەن و دەتوانن دەچنە ناو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكەتەوە و داتا و زانیارییەكانت لێدەدزن .
بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ئایا وشە تیپەڕەكەت سەلامەتە ، شارەزایانی ئینتەرنێت بەپێویستی دەزانن كە پشت بە هەندێ پێگەی ئەلیكترۆنی تایبەت ببەسترێت وەك (howsecureismypassword.net)،كە بەشی تایبەتی تێدایە و بەكارهێنەر ئەو وشە تێپەڕەی دەیەوێت بەكاری بهێنێت تییدا دەنووسێت تا پێگەكە پێتبڵێ ئایا تاچەند ئەو وشە تێپەرە سەلامەتە و ئەو كاتە چەندە كە هاككەرزێك پێویستی پێیەتی بۆ هاككردنی .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی