لێكۆڵینەوەیەك هۆشداری دەداتە ئافرەتان لەنووستن لەبەردەم تەلەفزیۆن

تەندروستی

16/06/2019‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانستی هۆشداری لە زیانەكانی خەوتن لەبەردەم تەلەفزیۆن دەدات ، دەشڵێت ئەو خووە گەلێك مەترسی هەیە بەتایبەت لەسەر ئافرەتان .

بەگوێرەی رۆژنامەی "میترۆ"ی بەریتانی ، لێكۆڵینەوە زانستییەكە ئاشكرایكردووە لەدیارترین ئەو مەترسیانەی بەهۆی نووستن لەبەردەم تەلەفزیۆن و لەكاتی سەیركردنی تەلەفزیۆندا درووست دەبێت بریتییە لە زیادبونی كێش و قەڵەوبوون".

رۆژنامەكە دەڵێت ئەو رووناكییە دەستكردەی شەوانە لە تەلەفزیۆنەوە دەردەچێت دەبێتە هۆی زیادكردنی كێش و  قەڵەوی ، ئەوەش لەماوەی ٥ ساڵدا روودەدات ".

لێكۆڵینەوەكە كەلە بڵاوكراوەی خولیی " جاما ئینتەرناڵ میدیسین" بڵاوكراوەتەوە ، نزیكەی ٤٤ هەزار ئافرەتی لەخۆگرتووە كە تەمەنیان لەنێوان ٣٥ بۆ ٧٤ ساڵیدا بووە.

هەروەك لێكۆڵینەوەكە كە توێژەرانی پەیمانگای نیشتیمانی ئەمەریكی بۆ زانستەكانی تەندرووستییە ژینگەییەكان پێیهەستاون دەڵێت ئەگەر لەژووری نووستن بتوانرێت سنوورێك بۆ ئەو تیشكە دەستكردانەی لە ئامێرە كانەوە دەردەچێت دابنرێت ، ئەوە دەكرێت وەك شێوازێك بێت بۆ زاڵبوون بەسەر قەڵەویدا.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی