چاوەڕێی عەبدولمەهدی دەكەن
یەكێتی ناوی 3 كەسی بۆ پۆستی وەزیری داد پێشكەش كردووە

عیراق

16/06/2019‌ 3371 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە حیزبەكەیان پۆ پۆستی وەزیری داد پاڵێوراون گەیشتۆتە سێ كەس، دەشڵێت: ناوەكان دراونەتە سەرۆك وەزیران و لەسەر ناوەكانیش چاوەڕێی هەڵوێستی ئەو دەكەین .

بێستوون عادل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی یەكێتی نیشتمانی بۆ پێگەی "مەعلوومە"ی راگەیاندووە، یەكێتی تائێستا بەفەرمی ناوی سێ پاڵێوراوی پێشكەشی عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیران كردووە ، كە بە قسەی ئەو ئەو پۆستە پشكی یەكێتی نیشتمانییە.

 

بێستوون عادل راشیگەیاندووە، تا ئێستا عەبدولمەهدی هیچ هەڵوێستێكی بەقبووڵكردن یان رەتكردنەوە رانەگەیاندووە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ئەگەر بێت و عەبدول مەهدی ئەو ناوانە ڕەتبكاتەوە ، ئەوە یەكێتی دەتوانێت ناوی تر  بۆ ئەو پۆستە پێشكەش بكات.


ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەكێتی ئەوەشی راگەیاندووە، ناكۆكییەكانمان لەگەڵ پارتی لەسەر پۆستی وەزیری داد هەر وەك خۆیەتی .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی