ئەمریكا لەگەڵ هیندستانیش دەچێتە شەڕی ئابوورییەوە

جیهان

16/06/2019‌ 989 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەك وەڵامێك بۆ دەرهێنانی هیندستان لە پرۆگرامی بارزگانی تایبەت لەلایەن وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە ، ئەمرۆ یەكشەممە هیندستان بڕیاریدا میرانە ( رسومات)  بەسەر ٢٨ بەرهەمی تری ئەمەریكیدا بسەپێنێت.

ئاژانسی رۆیتەز باسی لەوە كردووە ، كە سێو و گوێز و بادەم لەو بەرهەمانەی رسووماتی نوێ دەیانگرێتەوە ، تەنانەت بەرزكردنەوەی میرانەی گومرگی لەسەر هەندێك لەبەرهەمە ئەمەریكییەكان گەیشتووەتە ڕێژەی٧٠% .

چاوەڕێش دەكرێت دوای ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنانی بەخشینی زێدەمافی بازرگانی بەو وڵاتە، كە لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە كاری پێدەكرێت ، هیندستان میرانەی گومرگی زیاتر بخاتە سەر بەهەمە ئەمەریكییەكان .

ئیدارەی ئەمەریكی رایگەیاند، هیندستان كە گەورەترین سودمەندی ناو ئەو پرۆگرامی بازرگانی تایبەتەیە شكستی هێناوە لەوەی دەستەبەری ئەوە بكات، كە بەشێوەیەكی پێویست دەستی بگاتە بازارەكانی هیندستان ، ئەوە سەرباری ئەوەی هیندستان ئاستەنگی بازرگانی ئەوتۆی درووستكردووە كە كاریگەری خراپی هەیە لە بارزگانیكردنی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا .

بەپێی قسەی بەرپرسانی هیندستان هەناردەی ساڵانەی هیندستان بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەگاتە ٨٠ ملیار دۆلار  ، لەوە تەنیا ٥،٦ دەكەوێتە ناو بەرنامەی بازرگانی تایبەت .

لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ دەسەڵاتدارانی هیندستان بڕیاریاندا بە زیادكردنی میرانەی گومرگی لەسەر كاڵا ئەمەریكییەكان بەڕێژەیەك، كە دەگاتە نزیكەی ١٢٠% ، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ بڕیارێكی واشنتۆن كە رەتیكردەوە هیندستان بەدەر بكات لەو تاریفەی گومرگییەی خراوەتە سەر  هەناردەی پۆڵا و ئەلەمنیۆم بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا .

بەڵام هیندستان جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی دواخست، بەهۆی ئەوەی ئەوكات هەردوو وڵات كەوتنە گفتوگۆی بازرگانییەوە .

لەگەڵ گەیشتنی بە كۆشكی سپی ، بابەتی بازرگانی نێودەوڵەتی بووە كاری لەپێشینەی ترامپ ، كەبەهۆی سەپاندنی رسومی گومرگی بەسەر گەلێك لە وڵاتان كە دیارترینیان چینە ،سرووشتی ئەو بازرگانییە گەلێك گۆڕانكاری بەسەردا هات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە