یەكەم دەركەوتنی نەجمەدین كەریم دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان

کوردستان

16/06/2019‌ 2968 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك گەڕایەوە هەرێمی كوردستان ‌و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەركەوت.

نەجمەدین كەریم ئەمڕۆ یەك شەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەركەوتووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.

پێشتر پەرلەمانتاری پارتی دیموكرات، رێبوار بابەكی رایگەیاندبوو، نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك گەڕاوەتەوە شاری هەولێر.

رێبوار بابەكی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاندبوو، نەجمەدین كەریم شەوی رابردوو لەبەیروتی پایتەختی لوبنانەوە گەڕاوەتەوە شاری هەولێر.

بەقسەی پەرلەمانتارەكە، پارێزگاری پێشووی كەركوك دوای ئازادكردنی لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپوڵ، بەشێوەیەكی ئاسایی گەڕاوەتەوە شاری هەولێرو دەستی بەكاری ئاسایی خۆی كردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 22ی ئایاری رابردوو نەجمەدین كەریم لەبەیروتی پایتەختی لوبنان دەستگیركراو ماوەیەك دەست بەسەر بوو، ئەوەش لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپوڵ لەسەر داوای دادگای عێراقی.

هـ ـ ح