بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت‌و موچەی فەرمانبەرانیش دابەشدەكرێت

عیراق

16/06/2019‌ 2657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەغدا پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت‌و موچەی فەرمانبەرانیش دابەشدەكرێت، كە چەند رۆژێكە دابەشكردنەكەی سست بەرێوەدەچێت.

میدیای فەرمی پارتی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، چاوەروان دەكرێت لەم هەفتەیەدا بەغدا 453 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات 

سەرچاوەكە راشیگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەی بەغدا كە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەینێرێت و دەخرێتە سەر ژمارە حیسابی بانكی هەرێمی كوردستان پرۆسەی دابەش كردنی مووچەی مانگی 3 ی  فەرمانبەران خێرا تر دەبێت تا 23 ی 6 ی 2019 مووچەی تەواوی شوێن و وەزارەتەكان دابەش دەكرێت 

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم لەپێش جەژنەوە دەستی بەدابەشكردنی موچە كردووەو بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست پرۆسەی دابەشكردنەكە وەك پێویست ناچێتە پێشەوە.

هـ ـ ح