شارپرێس:
پێگه‌یه‌كی به‌لجیكی به‌ژماره بڕی ئه‌و موچه‌یه‌ی ئیدین هازاردی یاریزانی نوێی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی Sud info ئیدین هازاردا ساڵانه 21 ملیۆن و 555 هه‌زار یۆرۆ، مانگانه 946 هه‌زار یۆرۆ، هه‌فتانه 449 هه‌زار یۆرۆ، 64 هه‌زار یۆرۆ له ڕۆژێكدا و 2 هه‌زار یۆرۆ له‌ڕۆژێكدا وه‌رده‌گرێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا نرخی گواستنه‌وه‌ی هازارد بۆ ڕیاڵ مه‌درید ئاشكرانه‌بوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌یكردوه‌ته نێو ڕۆژنامه‌كانه‌وه، هازارد به 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیاڵ مه‌درید گواستراوه‌ته‌وه.
ڕ . ج