شارپرێس:
ماوریسیۆ ساری، ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چبَڵسی ئینگلیزی به‌فه‌رمی بووه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند، ماوریسیۆ ساری وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
یانه‌ی یۆڤانتۆس ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز ساری ده‌بێته ڕاهێنه‌ری یۆڤانتۆس، ئه‌وه‌ش دوای یه‌ك وه‌رز له‌وه‌رگرتنی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی.
دوای چه‌ندین وه‌رز له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یۆڤانتۆس، كۆتایی وه‌رزی ڕابردوو ئه‌لیگری ڕاهێنه‌ری یۆڤانتۆس ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه بوو.
ڕ . ج