شارپرێس:
چوار خوی به‌رده‌وام واده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یڕه‌ویی ده‌كه‌ن مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه لێبكرێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكا، چوار هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن كه واده‌كه‌ن مه‌ترسی توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له كه‌سه‌كاندا زیاد بكات ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: خواردن و خواردنه‌وه زۆر گه‌رمه‌كان، به‌یه‌كێك له هۆكاره به‌رچاوه‌كان بۆ تووشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته سه‌روو 60 پله‌ی سه‌دی، كه به‌هۆكاری توشبون به شێرپه‌نجه‌ی قورگ و ده‌م داده‌نرێت.
دووه‌م: خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی به‌یانیان، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكا كه له‌سه‌ر زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ قاوه له‌به‌یانیان زوودا په‌لده‌هاوێت بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی 40%.
سێیه‌م: خواردنی گۆشتی سور، به‌رده‌وام خواردنی ڕۆژانه‌ی گۆشتی سور مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و مردنی پێشوه‌خت به ڕێژه‌ی 43% به‌رزده‌كاته‌وه، هاوكات گۆشتی له‌قوتو نراو به‌یه‌كێك له مه‌ترسییه گه‌وره‌كان داده‌نرێت ئه‌ویش به‌هۆی ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له نیتراتی سۆدیۆم تیایدا.
چواره‌م: چالاكی و كاركردنی شه‌وانه به‌یه‌كێك له‌مه‌ترسییه‌كان بۆسه‌ر ته‌ندروستی داده‌نرێت، كه واده‌كات گۆڕانكاریی به‌سه‌ر هۆڕمۆنه‌كانی مرۆڤدا بێت، به‌وه‌ش مه‌ترسی توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
ڕ . ج