سبه‌ی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت

کوردستان

16/06/2019‌ 2371 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ شار پرێس-ی راگه‌یاند، سبەی مووچەی فەرمانبەرانی هەریەک لە وەزارەتەکانی ئەوقاف و خوێندنی باڵا و سامانە سرووشتییەکان دابەش دەکرێت. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، "ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".

حكومه‌تی عێراق مانگانه‌ 522 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی  كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كات، له‌مساڵیشدا پێنج مووچه‌ی ره‌وانه‌كردووه‌ به‌ڵام ته‌نها دوو مووچه‌ی ئه‌مساڵی دابه‌ش كردووه‌، دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی به‌هۆی دواكه‌وتنی پاره‌كه‌ی به‌غداوه‌ بوو.
ه.م