حه‌شدى شه‌عبى: كێشه‌ى بازرگانه‌ خانه‌قینیه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌

sharpress.net

390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/06/2019‌

شارپرێس:
به‌رپرسانى رێكخراوى به‌در و حه‌شدى شه‌عبى له‌ سنورى قه‌زاى خانه‌قین ى پارێزگاى دیاله‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هێزه‌كانیان گرفت بۆ بازرگانه‌كان دروست بكه‌ن و به‌ زۆر پاره‌یان لێ وه‌ربگرن.

شێركۆ عه‌زیز، به‌رپرس له‌ رێكخراوى به‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ى نێوان بازرگانه‌كه‌ى خانه‌قین و ئه‌وانیتر زیاتر كێشه‌ى شه‌خسین.

له‌گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا حه‌یده‌ر ئه‌كبه‌ر سارۆ كه‌ بازرگانێكى كوردى خانه‌قینیه‌، فه‌رمانده‌ى لیواى 24 ى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ى ده‌یه‌وێت به‌ زۆر به‌رتیلى لێ وه‌ربگرێت و شه‌ریكایه‌تى بكات.

حه‌یدر وتیشى، "له‌ دادگا سكاڵاى تۆمار كردووه‌ و بریارى گرتن بۆ 7 كه‌س ده‌رچووه‌، كه‌ دووانیان به‌رپرسن له‌ حه‌شدى شه‌عبى."

به‌ڵام ئه‌بوئیلاف زرگۆشى، فه‌رمانده‌ى یه‌كه‌مى حه‌شدى شه‌عبى له‌ سنورى قه‌زاى خانه‌قین ى پارێزگاى دیاله‌، ره‌تیكرده‌وه‌ هێزه‌كانیان په‌یوه‌ندى به‌و كێشه‌یه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "بازرگانه‌ خانه‌قینیه‌كه‌ و ئه‌وانى تر كه‌ كێشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوانیان، پێشتر له‌كارى بازرگانى دا شه‌ریك بوون."

فه‌رمانده‌كه‌ى حه‌شد، ره‌تیكرده‌وه‌ كێشه‌ى بازرگانه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ حه‌شدى شه‌عبى یه‌وه‌ هه‌بێت، وتى"ئه‌وان خۆیان شه‌ریك بوون، له‌سه‌ر پاره‌ نێوانیان تێكچووه‌، ئه‌مه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌ حه‌شده‌وه‌ نیه‌."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێستا ئاسایشى حه‌شد سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ كێشه‌كه‌دا ناویان هێنراوه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن، دواتر ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانیش بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌."

لاى خۆشیه‌وه‌ شێركۆ عه‌زیز به‌رپرس له‌ رێكخراوى به‌در رایگه‌یاند، كێشه‌ى نێوان بازرگانه‌كه‌ى خانه‌قین و ئه‌وانیتر زیاتر كێشه‌ى شه‌خسین، وتى"ئه‌م جۆره‌ كێشانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ رێكخراوى به‌دره‌وه‌ نیه‌."

له‌ به‌شێكى ترى گفتووگۆكه‌یدا، حه‌یده‌ر ئه‌كبه‌ر سارۆى بازرگان،ره‌خنه‌ى له‌به‌رپرسانى یه‌كێتى نیشتیمانى له‌ قه‌زاى خانه‌قین گرتبوو به‌وه‌ى به‌ده‌م كێشه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌چوون.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved