ریاڵ مەدرید دەیەوێت چەند یاریزانێكی بفرۆشێت

وەرزش

17/06/2019‌ 448 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت چەند یاریزانێكی بفرۆشێت، ئەوەش دوای ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێكی نوێ‌.

یانەی ریاڵ مەدرید لەوەرزی گواستنەوەی هاوینەیی ئەو یاریزانانەی بفرۆشێت، بۆ ئەوەی قەرەبووی بڕێك لەو پارەی بكاتەوە، لەكڕینی یاریزانان خەرجی كردووە.

دیارترین ئەو یاریزانانەی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بیفرۆشێت، گاریس بەیڵی ویڵزی‌و ماركۆ ئەسێنیسیۆیە، كە ریاڵ مەدرید پێویستی بەتواناكانیان نەماوە.

لەم ماوەیە ریاڵ مەدرید چەند یاریزانێكی نوێی كڕی، لەدیارترین ئەو یاریزانانەش، ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی پێشووی یانەی چیڵسی بوو.

هـ ـ ح