ئۆتۆمبیلە بەناوبانگەكەی "جیمس بۆند" دەفرۆشرێت (+وێنە)

جیهان

17/06/2019‌ 597 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگایەكی فرۆشتنە ئاشكراكان رایگەیاند، ئۆتۆمبیلە بەناوبانگەكەی فیلمی "جیمس بۆند" نمایش دەكات بۆ فرۆشتن.

دەزگاكە ئەو ئۆتۆمبیلە لەمانگی هەشتی داهاتوو نمایش دەكات بۆ فرۆشتن، كە بەئۆتۆمبیلی "بۆند" ناسراوەو لەساڵی 1965 دروست كراوە.

ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری "ئاستۆن مارتن" (دی بی 5)، كە راستەوخۆ چەند چەكێكی لەسەرەو لەكاتی لێخوڕین دەتوانرێت بەكاربهێنرێت.

چاوەڕێ دەكرێت نرخی ئۆتۆمبیلەكە لەنێوان چوار بۆ شەش ملیۆن دۆلار دیاری بكرێت‌و دەزگای "سوسبیز" بۆ فرۆشتن نمایشی دەكات.

دیارترین ئەو فیلمانەی "جیمس بۆند" بەو ئۆتۆمبیلە دەرهێنراون بریتین لەفیلمەكانی "Goldfinger" و "Thunderball"، لەگەڵ كۆتا فیلم بەناوی "Skyfall"، كە لەساڵی 2012 بەرهەمهێنراوە.

هـ ـ ح