نەخۆشی مارادۆنا دووردەخاتەوە

وەرزش

17/06/2019‌ 710 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتینی دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی یانەی دۆرادۆس دی سینالوای مەكسیكی بوو.

دیگۆ مارادۆنا بەهۆی نەخۆشی‌و ناجێگری باری تەندروستی دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانە مەكسیكییە بوو.

یانەكە لەبەرانبەر دەستبەرداربوونەكەی مارادۆنا بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوەو تێدا سوپاسی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتیینییەی كردووە بۆ كاركردنی لەو ماوەیە.

مارادۆنا تەمەنی 58 ساڵەو لەساڵی 2018 پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی وەرگرت، كە پێشتر راهێنەری وەسڵی ئیماراتی بوو.

پێش هاتنی مارادۆنا یانەی دورادوس دی سینالوا لەپلەی دووەم یاری دەكرد، بەڵام بەهۆی مارادۆناوە یانەكە سەركەوت بۆ پلەی یەكەم.

هـ ـ ح