نرخێكی خەیاڵی.. گەورەترین فڕۆكە بۆ فرۆشتن نمایش دەكرێت

جیهان

17/06/2019‌ 983 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "فۆڵكان"ی ئەمریكی، گەورەترین فڕۆكەی جیهانی نمایشكرد بۆ فرۆشتن، كە نرخەكەی بە چوار سەد ملیۆن دۆلار دیاریكردووە.

نمایشكردنی ئەو فڕۆكە گەورەیە بۆ فرۆشتن لەلایەن كۆمپانیا ئەمریكییەكە لەكاتێكدایە، تەنیا یەك چار تاقیكراوەتەوە، ئەوەش لەناوچەیەكی ویلایەتی كالیفۆڕنیای ئەمریكا.

كۆمپانیای "فۆڵكان" خاوەندارییەكەی بۆ ملیاردێری بۆڵ ئاڵین، بەم دوایانە فڕۆكەكەی دروست كردووە، كە ناوی "ستراتولاونچ".

فڕۆكەكە بەدرێژی 79 موترو بە شەش بزوێنەر وەك گەورەترین فڕۆكەی جیهان دەستنیشانكراوە، وەك لەم وێنانە دەردەكەوێت.