تایبەتمەندییەكی شاراوەی ئەپدەیتی نوێی ئەپڵ تەمەنی پاتری ئایفۆن درێژ دەكاتەوە

هەمەڕەنگ

17/06/2019‌ 713 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەپدەیتی تازەی سیستەمی كارپێكردنی "ئای ئۆ ئێس"، كە كۆمپانیای "ئەپڵ" لە پایزی داهاتوو دەیخاتە روو ، تایبەتمەندیەكی شاراوەی تێدایە و تەمەنی مۆبایلی زیرەكی "ئایفۆن" درێژ دەكاتەوە.

ئەو تایبەتمەندییە نوییە، كە لە سیستەمی "ئی ئۆ ئێس ١٣ " دەخرێتە ڕوو بەناوی optimized battery charging"، ناسراوە ، كە لەبەشی "Battery Health" و لەبەشی ڕێكخستنەكانی مۆبایلەكەدایە.

كۆمپانیای ئەپڵ لە بەیاننامەیەكدا لەسەر ئەو تایبەتمەندییە نوییە دەڵێت: بژاردەیەكی نوێیە و  یارمەتیدەرە بۆ هێواشكردنی تێكڕای پیربوونی پاتری مۆبایلەكە، بەجۆرێك ئەو ماوەیە كەمدەكاتەوە، كە مۆبایلی ئایفۆن پێویستی پێیەتی بۆئەوەی بەتەواوەتی بارگاوی ببێت.

لەدریژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، لەكاتی نووستن پاتری مۆبایلەكە تەنیا  ٨٠% بارگاوی دەبێتەوە ، رێژەی ٢٠% بۆ نزیكەی سەعاتێك بەر لەخەو هەستان هەڵدەگیرێت ، ئەوەش لەجیاتی ئەوەی مۆبایلەكە لەسەر چارجەرەكە بێت تا ١٠٠% بارگاوی دەبێتەوە.

بەدووركەوتنەوە لە زیاد دانانی مۆبایلە لەسەر چارجەرەكە دەبێتە هۆی ئەوەی تەمەنی مۆبایلەكە درێژتر ببێت.

ساڵی ٢٠١٨ كۆمپانیای ئەپڵ بەرنامەیەكی راگەیاند بۆ گۆڕینی پاتری مۆبایلەكەی، ئەوەش دوای ئەوەی رەخنەیەكی زۆر مۆبایلەكەی گیرا بەوەی هێواشە لە پاراستنی كاركردنی .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی