كۆمەڵێك وێنە نیشانی دەدەن مرۆڤەكان چییان بەسەر زەوی هێناوە

جیهان

17/06/2019‌ 1010 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: هێمن عەزیز
مرۆڤەكان كۆمەڵێك كاریگەری هەمیشەییان لەسەر زەوی جێ هێشتووە. لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە، پرۆسەی هەڵكەندنی كانەكان، بنیاتنانی بەنداوەكان، فراوانكردنی شارەكان و بڕینەوەی دارستانەكان بۆ كشتوكاڵ بە ڕێژەیەكی سەر سوڕهێنەر گەشەی كردووە – كۆمەڵە چالاكییەك، كە بۆ ماوەی هەزاران ساڵی ئایندە كاریگەریەكانیان بەسەر زەویەوە دیار دەمێنێت، كە زانایان ئەمە بە ''چاخی مرۆڤ'' ناو دەبەن.

كۆمەڵێك وێنەگر و فیلمسازی كەنەدی ئارەزوویەكی تایبەتییان سەبارەت بەو گفتوگۆیەی لەسەر ئەم چاخە تازەی جیۆلۆجیا دەكرێت بۆ درووستبوو. ئەم سێ هونەرمەندە كەنەدییە بۆ لێكۆڵینەوە و بە دۆكیۆمێنتكردنی كاریگەرییە مرۆییە بەرچاوەكان لەسەر ڕووی زەوی سەردانی ٢٢ وڵاتیان كرد.

ئەو هونەرمەندانە زیاد لە پەنجا وێنەی  كاریگەری مرۆڤیان لەسەر زەوی گرت، وەك زبڵدانێكی ٣٠ دۆنمی لە كینیا كە بەردەوام لە فراوانبووندایە، ڕووبەرێكی گەورەی دارستانی بڕدراوە لە بۆرنیۆ و كۆمەڵێ ڕێگای ئاوی لە نایجیریا كە بەهۆی گواستنەوەی نەوتەوە وێران بوون.

ئەو پرۆژەیەی ئەو سێ هونەرمەندە بەرفراوانە و ماوەی چوار ساڵی خایاندووە بۆ تەواو بوون و لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨دا بڵاو كرایەوە. لە ئێستادا پیشانگاكەیان لە ئیتاڵیا نمایش دەكرێ و پایزی داهاتووش فیلمەكە لە ئەمریكا نمایش دەكرێت.

ئەمە بەشێكن لەو وێنانەی كە لەم پرۆژەیەدا گیراون: