پارتی چەند ناوێكی بۆ پۆستە وەزاری‌و باڵاكان یەكلاكردووەتەوە

کوردستان

17/06/2019‌ 7257 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات چەند ناوێكی بۆ پۆستە باڵاو وەزارییەكان یەكلاكردووەتەوە، كە لەكابینەی داهاتوو پۆست وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس بۆ پۆستە وەزارییەكان ناوی هەریەكە لە ئاشتی هەورامی بۆ وەزیری سامانە سروشییەكان‌و نەوزاد هادی بۆ وەزیری كارەباو فرسەت سۆفی بۆ وەزیری داد یەكلابوونەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی كابینەی هەشت بۆ پۆستی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم یەكلابووەتەوەو لەبەرانبەر ئەوەدا پۆستی وەزیری ناوخۆ دەدرێت بە رێبەر ئەحمەد.

هەرچی پۆستەكانی ترە، ئێستا لەلایەن لیژنەیەكەوە تاوتوێی چەند ناوێكی تر دەكرێتۆ بڕیارە بەم نزیكانە ئەو پۆستانەش یەكلابكاتەوە.

هـ ـ ح