یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە وەڵامی پارتی دەداتەوە

کوردستان

17/06/2019‌ 2530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك وەڵامی وتەبێژی پارتی دیموكراتی دایەوەو رایگەیاند، خاڵی كۆك و هاوبەش بۆ چارەسەری كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، بەپێی رێككەوتنی سیاسی یەكێتی و پارتییە.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەمیانی لێدوانێكی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی رایگەیاند، ئەگەر لەڕووی ئالیەتی جێبەجێكردنەوە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ پرۆسەی دانانی پارێزگاری كەركوك بە دوو ئالیەتی جیاواز بن، بەڵام ئەوەی هاوبەشە و كۆیاندەكاتەوە بەپێی ئەو رێككەوتنە سیاسییەكە ئەو دوو پرۆسەیە هاوتەریبی یەك دەبن.

لەدوای كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی راسپێردرا و بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ لەگەڵ پارتی مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەموو شتەكانمان لەیەك جیاكردووەتەوە، پارێزگاری كەركوك سیغەیەكی بۆ دیارییكراوە، ئەم بابەتە دەكەوێتە دەست جەنابی سەرۆك بارزانی لەگەڵ كاك كۆسرەت بۆ ئەوەی كە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بە دانانی پارێزگاریشەوە لای ئەوانە.

هـ ـ ح