مەسرور بارزانى پەیامى بارزانى پێبووە
یەکێتى سیڤى کاندیدەکانى رادەستى کاندیدى راسپێردراوى پێکهێنانى حکومەت نەکرد

کوردستان

17/06/2019‌ 3881 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانى یەکێتى کرد بەمەبەستى رادەستکردنى سیڤى کاندیدەکان، بەڵام یەکێتى ناوى کاندیدەکانى رادەست نەکرد.

 

سەرچاوەیەک لە مەکتەبى سیاسى یەکێتى بەشارپرێسى راگەیاند، لەکۆبوونەوەکەى شاندى پارتى بەسەرۆکایەتى مەسرور بارزانى داواى ناوى کاندیدەکانى بۆ پۆستەکانى کابینەى نوێ کردوە، بەڵام یەکێتى  سوربونى خۆى لەسەر هەڵوێستەکانى رابردووى لەبارەى کەرکوکەوە بە شاندى پارتى راگەیاندوە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، بەهۆى سوربوونى یەکێتى لەسەر پرسى کەرکوک ناوى کاندیدەکانى پێشکەشى کاندیدى راسپێردراو نەکردوە.

 

سەرچاوەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى ئەوەشى ئاشکرا کرد، یەکێتى بڕیاریداوە لە داهاتوودا ناوى کاندیدەکان رادەستى مەسرور بارزانى بکات، بەڵام دەست بەکار نابن تا ئەو کاتەى پرسى دانانى پارێزگارى کەرکوک یەکلایی دەکرێنەوە.

 

بەو هۆیەوە کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام کۆتایی هاتووەو شاندى پارتى رایگەیاندوە لەچەند رۆژى داهاتوودا چاوەڕێی کاندیدەکانى یەکێتى دەکات.

 

هەروەها مەسرور بارزانى لەگەڵ خۆیدا پەیامى مەسعود بارزانیشى پێبووە بۆ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کەرکوک بەپێى رێکەوتنى بارزانى و کۆسرەت رەسوڵ.

س.هـ