ڕەوتی حیكمە وەك یەكەم لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی حكومەتی عێراق

عیراق

17/06/2019‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فالح ئەلساری سەرۆكی كوتلەی رەوتی حیكمە لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران بەشێوەیەكی فەرمی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئاگادار كردەوە لەوەی كوتلەكەیان دەبێتە كوتلەیەكی ئۆپۆزیسیۆنی .

ساری لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی حەلبووسی كردووە و بەرواری (١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩)ی بەسەرەوە دەڵێت: ئاگادارتان دەكەینەوە، كە كوتلەی پەرلەمانی حیكمە بەرەو ئۆپۆزیسیۆنێكی سیاسی دەچێت ، داواتان لێدەكەین بەپێی یاسا پشت بەوە ببەستن و لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانیشدا لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە لەگەڵ كوتلەكەمان بكەن.

پێشتر رەوتی حیكمەی نیشتمانی رایگەیاند ، كە دەبێت بە بەرهەڵستكارێكی سیاسی حكومەتەكەی عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیری عێراق ، ئەوە دوای دوو رۆژ لە راگەیاندنی هاوپەیمانی نوسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبدای بەوەی دەبن بە ئۆپۆزیسیۆنێكی هەسەنگێنەری حكومەت.

رەوتی حیكمە لەم كابینەیە یەكەم لایەنە ، كە ئۆپۆزسیۆنی خۆی راگەیاندووە، كە لەكابینەكانی پێشوو بەشداری لەحكومەت نەكردووە.

هـ ـ ح