جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئەندامی شاندی مەسرور بارزانییە

کوردستان

17/06/2019‌ 1193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەندامی ئەو شاندەیە، كە مەسرور بارزانی راسپێراوی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم سەرۆكایەتی دەكات.

لەو بارەوە محەمەد عەلی چاودێری سیاسی ئەوەی بەداهێنانێكی نوێ‌ ناوبردووەو دەڵێت: جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەندامی شاندی مەسرور بارزانییە بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.

هەروەها دەشڵێت: پەرلەمان و حكومەت دوو دامەزراوەی جیاوازو سەربەخۆن، كاری پەرلەمان و سەرۆكایەتییەكەی، چاودێری و لێپرسینەوەیە لەحكومەت، ئەگەر ئەمە سەرەتای كاری پەرلەمان و دەستەی سەرۆكایەتیەكەی بێت، ھەقمانە بپرسین: دەبێت ئەم خولەی پەرلەمان و سەرۆكایەتیەكەی، چ ڕۆڵێكی مێژوییان ھەبێت لەبەرگری لەمافەكانی ھاوڵاتیان و لێپرسینەوەو سەندنەوەی متمانە لە سەرۆك و كابینەی داھاتوی حكومەتی ھەرێم.

مەسرور بارزانی دوو رۆژە شاندێكی پێكهێنانەو دەستی بەسەردانی لایەنەكان كردووە بۆ پێكهێنانی حكومت‌و لەو چوارچێوەیەش چەند كۆبوونەوەیەكی كردووە، كە دەیەوێـت لەماوەی مانگێك كابینەی نوێ‌ رابگەیەنرێت.

هـ ـ ح