شارپرێس:
ئێران بەشێکى ترى رێکەتنە ئەتۆمییەکەى کشایەوەو بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا بۆ 300 کیلۆگرام بەرزدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە بەهرۆز کەمالوندی، وتەبێژی رێکخراوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران بەرهەمهێنان لە یۆرانیۆمی کەم پیتێندراو لە دوای 27ی ئەم مانگەوە بەخێرایی زیاد دەکات.
ئاماژەى بەوەشکرد، چوونی ئێران بۆ قۆناغی دووەمی کەمکردنەوەی پابەندبوونهکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە پشت به پابەندبوونى وڵاتانی ئەوروپا بەو رێککەوتنه دهبهستێت.
کەمالوندی، رونیکردەوە، رەنگە ئاوی قورس هەناردە بکەین ئەمەش پێشێلکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی نییە و، رەنگە بەرهەمهێنان بەرزببێتەوە بۆ زیاتر لە 130 تۆن بەرز بکەنەوە.
س.هـ