شارپرێس:
ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى توركمانى عێراق پرۆژه‌یه‌كى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراقى ئاشكرا كرد، به‌ناوى "ده‌وڵه‌تى مه‌زن" كه له ساڵى 2009 پێشكه‌ش كراوه، بۆ ده‌ركردنى هێزه ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوك و گۆڕینه‌وه‌یان به هێزێك له خه‌ڵكى شاره‌كه.
جاسم به‌یاتى، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى توركمانى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پرۆژه‌یه‌كى به‌رهه‌م ساڵحی ئاشكرا كرد، كه له ساڵى 2009 پێشكه‌ش كراوه، ئه‌و پرۆژه‌كه‌ى به پیلانێك زانى بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك بۆ چوارچێوه‌ى یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها داواى له فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان عادل عبدالمهدى كرد راسته‌وخۆ ده‌ست له بابه‌ته‌كه وه‌ربدات.
جاسم به‌یاتى له لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز رایگه‌یاند، "پرۆژه‌یه‌ك له ساڵى 2009 پێشكه‌ش كراوه به‌ناوى ده‌وڵه‌تى مه‌زن بۆ پێكهێنانى هێزێكى سه‌ربازى له خه‌ڵكى كه‌ركوك، بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى ئه‌منى بگرێته ده‌ست و هێزه‌كانى ئیتحادى له‌و شاره ده‌ربكرێن، ئه‌مرۆش له‌لایه‌ن سه‌رۆكى كۆماره‌وه به‌رهه‌م ساڵح زیندوده‌كرێته‌وه‌و به پاڵپشتى و به‌دواداچوونى هه‌ندێ لایه‌ن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان".
به‌یاتى ئه‌وه‌شى وتوه، "بیرۆكه‌كه خراوه‌ته به‌رده‌ست نوێنه‌رانى پێكهاته‌ى توركمانى، ئێمه وه‌ك نوێنه‌رى ئه‌و پێكهاته‌یه بڕوامان وایه بیرۆكه‌كه پیلانێكه بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م و له قاڵبدانى له نێوان دوو چاره‌نوسدا، یان ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش و به‌رده‌وام بوونى كوشتن و بڕین یان گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ژموونى پێشمه‌رگه‌و ئاسایشى كورد به جل و به‌رگى نوێوه، به‌وه‌ى كورد خاوه‌نى هێزو پاره‌ن بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ئه‌و ناوچانه تاكو له ژێر ده‌ستى خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌ربكه‌ن، هه‌روه‌ها حكومه‌تى ناوه‌ندى تاكو ئێستاش بێ ده‌نگى هه‌ڵبژاردوه و چاوه‌ڕوانى رێككه‌وتنى سێ پێكهاته‌كه‌ن له‌سه‌ر پرۆژه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته لایه‌نگیرى لایه‌ك، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكى سه‌رسوڕهێنه‌ره".
جاسم به‌یاتى ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "پێكهێنانى هێزیك به شێوه‌یه‌كى ته‌واو له‌ژێر ده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندیدا نه‌بێت ئه‌وا له‌لایه‌ن كورده‌وه ده‌كڕدرێن به‌هۆى ئه‌وه‌ى كورد بنه‌ماى لوجستى و پاره‌یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له رووكه‌شدا وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و هێزه حكومه‌تى ناوه‌ندى سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، به‌ڵام له واقعیدا رۆڵى بریتى ده‌بێت له پاراستنى ناوچه‌یه‌كى دیاریكراو، له رووى پراكتیكیه‌وه ئێستا پرۆسه‌كه ده‌ستى پێكردوه به‌وه‌ى هه‌ندێك خۆبه‌خش بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه تۆمار كراوه له نێویاندا ئه‌ندامانى پێكهاته‌ى توركمانى به شێوه‌یه‌كى كه‌سى و تاكیى".
به‌یاتى له به‌رده‌وامى قسه‌كانیدا وتى، "مانه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان له سوپا و پۆلیس له‌و ناوچانه گره‌نتى به‌رده‌وام بوونى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ریش ئه‌و هێزانه ده‌ربكرێن ئه‌وا پیلانێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى تاكه پێكهاته‌یه‌ك و تاكه حزبێك به‌تایبه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سه‌پاندنى هه‌ژمونى به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا".
رونیشیكردووه‌ته‌وه، "زیاندمه‌ندى یه‌كه‌میش خه‌ڵكى شاره‌كه‌یه به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه".
جاسم به‌یاتى هه‌روه‌ها داواشى له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد ده‌ستێوه‌ردانى راسته‌وخۆ بكات و ده‌ستپێشخه‌رییه‌م پێشكه‌ش بكات و هه‌لوێستێكى روونى هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى دۆخى كه‌ركوك، دوور بێت له هه‌موو پێشنیارێكى گوماناوى له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانى تره‌وه، به‌وه‌ى زیان به‌دۆخه‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌رگێران : حلمى ره‌سول ره‌زا