دەركەوتنە نوێیەكەی مایا دیاب كاردانەوەی دروست كردووە

هەمەڕەنگ

18/06/2019‌ 807 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دواین دەركەوتنی هونەرمەندی لوبنانی مایا دیاب، كاردانەوەی دروست كردووە، ئەوەش بەهۆی كورتی‌و شەفافی عەزییەكەی.

دەركەوتنەكەی ئەو هونەرمەندە لوبنانییە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بووەو بەهۆی زۆر رووتی عەزییەكەی كاردانەوە دروست بووە.

لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەكە بەشێوەیەك بووە، كە نابێت ئەو هونەرمەندە بەو شێوەیە دەربكەوێت، چونكە ئەوە لەگەڵ دابونەریتەكان نایەتەوە.

كۆتا كاری مایا دیاب كلیپێك بووە بەناوی "خسرنا بعز"، كە بەهاوبەشی لەگەڵ زیاد برجی، كارەكەی كردووەو ئەو بەرهەمەشی كاردانەوەی زۆری هەبوو.

هـ ـ ح