خواردنە خێراكان زیانی بۆ تەندروستی گەنجان دەبێت

تەندروستی

18/06/2019‌ 410 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی نیشتمانی ئوسترالیا مەترسییەكی تری خواردنە خێراكانیان لەسەر مرۆڤ بەتایبەتی گەنجان ئاشكراكرد.

بەپێی توێژینەوەیەك خواردنی ئەو خواردنانەی بەخێرایی دروست دەكرێن، كاریگەری لەسەر مێشكی گەنجان دەبێت، بەشێوەیەك زوو بەرەو پیریان دەبات.

پێگەی MedicalXpress ئەنجامی توێژینەوەكە بڵاوكردەوە، كە بەشێوەیەكی كارەكی كار لەسەر 200 توێژینەوەی تر كراوەو تێدا كاریگەری خواردنە خێراكان‌و پیری دەركەوتووە.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، خواردنە خێراكان هۆكاری سەرەكییە بۆ قەڵەوی‌و ئەوەش وا دەكات مێشك‌و جەستەی مرۆڤ بەرەو پیری بەرێت‌و مەترسی لەسەر مرۆڤ دروست بكات.

هـ ـ ح