بەپاساوی دەكردنی جنۆكە لەجەستەی جادوگەرێك مناڵێكی فەلەستینی دەكوژێت

جیهان

18/06/2019‌ 1087 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
منداڵێكی كچی فەلەستینی لە كاتی دەركردنی جنۆكە لە جەستەیەدا لەلایەن جادوگەرێكەوە مرد، بەهۆی بەكارهێنانی لێدانێكی زۆر و هاوارو قیژەیەكی لەرادەبەردەر.

وتەبێژی راگەیاندن بەناوی پۆلیسی فەلەستینەوە لوئەی زریقات لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، كە جادوگەرەكە منداڵێكی بەرەگەز كچی 16 ساڵانی كوشتووە، كە ئەو پیاوە مانای سیحرو جنۆكەو جاوگەری نازانێت.

ئەوەشی روونكردووەتەوە، خێزانی ئەو كچە بەدوای چارەسەرێكدا گەڕاون بۆ مناڵەكەیان و یەكێك لە دۆستانی ئەو خێزانە رێی پیشانداون بۆلای جادوگەرێك، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كچەكەیان بردووەتە ماڵی جادوگەرەكە و ئەویش دەستی بە لێدان و ئاراستە كردنی هەندێك وشە كردووە بۆ وتنەوەی، وەكو رێگایەك بۆ دەركردنی جنۆكە لە جەستەیدا.

وتەبێژكەی پۆلیس ئەوەشی رایگەیاندووە جادوگەرەكە بانگەشەی ئەوە دەكات 3 جنۆكەی لە جەستەی دەرهێناوە، بەڵام چوارەمیان ئامادە نەبووە دەربچێت، ئەمەش پێویستی لە لێدان و قیژان و هاواری زۆر هەبوەو ، بەم شێوەیە بەردەوام بووە تا كچەكە ژیانی لە دەستداوە.

وتەبێژەكەی پۆلیس ئەوەشی روونكردووەتەوە، كچەكە بۆ ماوەی چەند سەعاتێك رووبەرووی لێدان بووەتەوەو بەوانەی دەروبەری وتووە "من دەمرم كەسێك نییە رزگارم بكات، یان یارمەتیم بدات، بەزەییتان پێمدا بێتەوە دوورم خەنەوە، رێگە مەدەن بمكوژێت و ئێوەش بێ دەنگن".

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا