نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات

جیهان

18/06/2019‌ 332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزبوونەوە كرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.07 دۆلار دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.94 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەی دابەزینەكەی 1.73% بووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی 58 سەنت بەرێژەی 1.10% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 51.93 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكۆتا مامەڵەكان بەهۆی دروستبوونی ترسە لەسەر گەشەی ئابووری جیهانی، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو رەنگە نرخەكەی زیاتریش دابەزێت.

هـ ـ ح