سەرچاوەكان دواین قسەی مورسی بەچەند خولەكێك پێش مردنی ئاشكرادەكەن

جیهان

18/06/2019‌ 4234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە محەمەد مورسی سەرۆكی پێشووی میسر چەند خولەكێك پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات قسەی كردووە ، ئەوەش داوای ئەوەی داوای لەمحەمەد شیرین فەهمی سەرۆكی دادگا كردووە ڕێگەی قسەكردنی پێبدات.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن: مورسی داوای كردووە ڕێگەی پێبدرێت قسە بكات ، دوای ئەوەی دادگا ڕێگەی پێداوە لەقسەكانیدا زۆر هەڵچووە و زۆریش شەكەت و ماندوو دیار بووە بەجۆرێك هەموو ئەو تۆمەتانەت رەتكردووەتەوە، كە ئاراستەی كراون و سكاڵاشی لەهەندێك هەڵسوكەت هەبووە لەناو گرتووخانەكەیدالەگەڵی دەكرێت. 

سەرچاوەكان دەشڵێن: مورسی لەوكاتەدا لەهۆش خۆی چووە ، وەك هەوڵێكیش بۆ ڕزگاركردنی بەخێرایی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی نزیك لەشوێنی دادگاییەكە لە پەیمانگای ئەمیندارانی پۆلیس، بەڵام هەموو هەوڵەكان شكستیانهێناوە و مورسی گیانی لەدەستداوە.

بەقسەی ئەو سەرچاوانە دوای ئەوەی سەركردەكانی تری ئیخوان لەناو قوفەسی دادگاییدا هەواڵی مردنی مورسیان بیستووە تێكشكاون و باری تەندرووستیان تێكچووە ، بۆیە بەخێرایی ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری و تیمی پزیشكی گەیشتوونەتە هۆڵی دادگایی بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكییان بۆ بكرێت ، هەروەك دوای ئەوەی بڕدیاردراوە بەدواخستنی دادبینییەكە سەرۆكی دادگا هۆڵەكەی بەجێهێشتووە و فەرماندە ئەمنییەكان بانگكراون و داوای پشتیوانی زیاتری تیمی پرۆسە تایبەتەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ كراوە.

رۆژی دووشەممە تەلەفزیۆنی میسر رایگەیاند، محەمەد مورسی سەرۆكی پێشووی میسر لەكاتی دادگاییكردنیدا بەتۆمەتی "سیخوڕیكردن لەگەڵ قەتەر"  كۆچی دوایی كردووە.

وەرگێڕان:  ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی