مه‌حمود سه‌نگاوی هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌سعود بارزانی

sharpress.net

20173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

18/06/2019‌

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌ڵێت:"له‌یه‌كێتی بچوكتره‌".

مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌وتارێكدا كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ پێشكه‌شی كۆمه‌ڵی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كرد وتی:"له‌به‌ر یه‌كپارچه‌یی گه‌لی كورد زۆر شتمان قبوڵكردووه‌، به‌ڵام ئیتر پێیان ده‌ڵێین به‌سه‌ ئیتر و خۆمان و خه‌باتمان له‌پارتی به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانین".

وتیشی:"ئه‌گه‌ر پارتی باسی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌كات، ئه‌وا شۆڕشی هه‌موومان بووه‌ نه‌ك شۆڕشی پارتی، ئێمه‌ش بووین دوای ئاشبه‌تاڵه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا شۆڕشمان هه‌ڵگیرسانده‌وه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی گرت و وتی:"ئه‌و خائینانه‌ی له‌شۆڕشدا پێشمه‌رگه‌یان به‌گرت ده‌دا، ئێستا له‌لای مه‌سعود بارزانی جه‌نه‌ڕاڵن و ئه‌ویش شه‌رم ناكات خۆی له‌ یه‌كێتی به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت".

سه‌نگاوی وتیشی:"به‌ڵام زۆر بچوكه‌، ئه‌گه‌ر پیاوێكی بچوك نه‌بوایه‌ دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا، وازی له‌پارتی ده‌هێنا و ده‌یگوت ئێستا سه‌رۆكی كوردم و چ كێشه‌یه‌كتان هه‌بوو وه‌رنه‌ لام".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی





ڕ. ج





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved